گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرموون لە سبەینێوە دەستپێبکەن

نوسراوێک لە سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستانەوە لەبارەى خانەنشینی پەرلەمانتاران

2020.06.30 - 16:54
نوسراوێک لە سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستانەوە لەبارەى خانەنشینی پەرلەمانتاران

ناس کورد-

سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان داوای لە پەرلەمانتارانی چوار خولی ڕابردووی پەرلەمان کرد کە موچەی خانەنشینی وەردەگرن، لە سبەینێوە تاوەکو 30 رۆژی دیکە دەتوانن بەشێوەی ئارەزومەندانە موچەی خانەنشینییەکەیان ڕەت بکەنەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی حوزەیرانی 2020، لە نوسراوێکدا ئەردەڵان محەمەد ئیسماعیل، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستانی کە گشتاندنی بۆ پەرلەمانتارانی چوار خولی ڕابردوو کردووە دەربارەی پرسی ڕەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی.

 

لە نوسراوەکەدا هاتووە: "بەپێی بڕگەی شەشەم لە ماددەی حەوتەمی یاسای ژمارە دووی ساڵی 2020ـی یاسای چاکسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، دەستبەرداربوونی ئارەزوومەندانە لە خانەنشینی پەرلەمانتاری خوولەکانی یەکەم، دووەم، سێیەم و چوارەمی پەرلەمانیش دەگرێتەوە."

 

ئاماژە بەوەشکراوە: " لە بەرواری 1ـی 7 تاوەکو 30 رۆژی دیکە دەتوانن داوا بکەن خانەنشینی ئارەزوومەندانە رەتبکەنەوە".