گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دەرمانێکى چارەسەرى کۆرۆنا دیاریکرا

2020.06.30 - 12:33
نرخى دەرمانێکى چارەسەرى کۆرۆنا دیاریکرا

ناس کورد-

نرخى دەرمانى ريمديسيفيرى دژە ڤایرۆس، کە وەک چارەسەرێکى توشبووانى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت دەگاتە 2340 دۆلار بۆ هەر نەخۆشێک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان و لەسێ مانگى داهاتوودا رەوانەى ئەمریکا دەکرێت، ئەوەش بەپێی کۆمپانیاى غيلياد ساينسزى ئەمریکى بەرهەمهێنەرى دەرمانەکە.

 

ئەو نرخە بەڕێژەیەکى کەم هەرزانترە لە نرخى پێشترى کە لەنێوان 2520 -2800 دۆلاردا بوو، هەفتەى ڕابردوو لەلایەن پەیمانگاى پێداچوونەوەى تەختەیی و ئابورى پێشنیازکرابوو کە دەستەیەکى ئەمریکییە بۆ تاوتوێکردنى نرخى دەرمان، ئەوەش دواى ئەوەى توێژەرانى بەریتانى بەکارهێنانى دەرمانى دیکسامیسازونیان بۆ چارەسەرى کۆرۆنا ڕاگەیاند، کە نرخى زۆر هەرزانە و لەتەواوى جیهان بەردەستە.

 

چاوەڕواندەکرێت خواست لەسەر دەرمانى ريمديسيفير بەرزبێتەوە بەو پێیەى یەکێکە لە چارەسەرەکان و پێشبینیدەکرێت رێڕەوى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا بگۆڕێت.

 

دواى ئەوەى بەرکاهێنانى دەرمانەکە بووە هۆى خێراکردنى وادەى چاکبوونەوەى توشبووان لە تاقیکردنەوە تەختەییەکان لەسەرى، رەزامەندى لەسەر بەکارهێنانى درا بۆ حاڵەتە توندەکان لە ئەمریکا، ژاپۆنیش بەتەواوى رەزامەندى پێدا.

 

سەبارەت بە نەخۆشە ئەمریکییەکان، کۆمپانیاکە دەڵێت کۆرسێکى چارەسەر بۆ ماوەى پێنج رۆژ، بەهاکەى 3120 دۆلارە، واتە 520 دۆلار بۆ هەر بوتڵێک.

 

لەچەند رۆژى ڕابردوودا ئاژانسى ئەوروپا بۆ دەرمان رەزامەندى مەرجدارى نیشاندا لەسەر بەکارهێنانى دەرمانى ريمديسيفير، بەوەش بووە یەکەم دەرمان کە نزیکبووەتەوە لەپێدانى گڵۆپى سەوز کە بەکربهێنرێت بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا لە کیشوەرى ئەوروپا.

 

بەپێی راسپاردەکانى ئاژانسەکە، نابێت ئەو دەرمانە بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە لەخوار تەمەنى 12 ساڵیدان، یان ئەوانەى بەدەست هەوکردنى سییەکانەوە دەناڵێنن، یان پێویستیان بە ئۆکسجینە.

 

دەرمانەکە رەزامەندى پێدراوە بۆ بەکارهێنانى بۆ ئەو نەخۆشانەى تەندروستیان خراپە لە ئەمریکا و هندستان و کۆیاى باشور و ئیسرائیل، میسر، هەروەها ژاپۆن رەزامەندى تەواوى پێداوە.