گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو ئۆتۆمبێلى سوپاى پاسدارانى کردبووە ئامانج

تەقینەوەیەک لە باشورى ئێران ڕویدا و فەرماندەیەکى سوپاى پاسداران کوژرا

2020.06.30 - 10:38
تەقینەوەیەک لە باشورى ئێران ڕویدا و فەرماندەیەکى سوپاى پاسداران کوژرا

ناس کورد-

تەقینەوەیەک لە باشورى ئێران ڕوویدا کە دوو ئۆتۆمبێلى سوپاى پاسدارانى ئەو وڵاتەى کردبووە ئامانج و بەوتەى پەرلەمانتارێکى ئەو وڵاتە لە تەقینەوەکەدا فەرماندەیەکى سوپاى پاسداران کوژراوە.

 

فدا حسین مالکى، ئەندامى پەرلەمانى ئێران بە ئاژانسى هەواڵى فارسى وتووە "لە پارێزگاى سیستان بلوشستان لە باشورى رۆژهەڵاتى ئێران تەقینەوەیەک کەژاوەى ئۆتۆمبێلەکانى سوپاى پاسدارانى کردۆتە ئامانج".

 

پەرلەمانتارەکە وتوشیەتى "بەهۆیەوە فەرماندەى سوپاى پاسدارانى ئەو ناوچەیە کوژراوە".

 

بەوتەى مالکى تەقینەوەکە لەلایەن گروپى سوپاى دادپەروەرى ئەنجامدراوە کە کۆمارى ئیسلامى ئێران گروپەکەى وەک گروپێکى تیرۆریستى ناساندووە.