گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلى دووەمى کۆرۆنا لەو وڵاتە دەستى پێکردووە؟

ئێران بەرزترین ڕێژەى گیانلەدەستدان بەهۆى کۆرۆناوە لە ڕۆژێکدا تۆماردەکات

2020.06.30 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران بەرزترین ڕێژەى گیانلەدەستدان بەهۆى کۆرۆناوە لە ڕۆژێکدا تۆماردەکات

ناس کورد-

داتا ڕەسمییەکانى وەزارەتى تەندروستى ئێران تۆمارکردنى بەرزترین ڕێژەى گیانلەدەستدانى بەهۆى کۆرۆناوە لە رۆژێکدا، دەرخست.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى داتاکانى وەزارەتى تەندروستى ئێران، دوێنێ (دووشەممە) 162 گیانلەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە کە بەوەش ژمارەى پێوانەیى گیانلەدەستدانى ڕۆژانەى بەهۆى ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتەدا تێکشکاند کە لە ڕۆژى 4ى ئەپریلى رابردوو 158 گیانلەدەستدان بوو.

 

سیما سادات لارى، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران لە میانەى بڵاوکردنەوەى راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "کۆى گشتى ئەو کەسانەى لە ئێران بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە 10 هەزارى تێپەڕاند و کۆى گشتى توشبووانیش نزیک بۆتەوە لە 225 هەزار توشبوو".

 

بەهۆى هەڵگرتنى ئەو ڕێوشوێنە توندانەى کە گیرابوونەبەر بۆ بەرگرتن بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە، لە هەفتەى رابردووەوە ژمارەى گیانلەدەستدان و توشبووى نوێ زیادى کردووە.