ناس کورد-
ئاژانسى ناسا داهێنانێکى نوێی ڕاگەیاند، بۆ ئاگادارکردنەوەى مرۆڤ تا دەست بۆ دەموچاوی نەبات و خۆی بپارێزێت لە توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسەکە ئاماژەى بەوەکردووە، داهێنانەکە ئامێرێکى بچوکە کە لەشێوەى ملوانکەدایە و دەکرێتە مل، رێگرى لە مرۆڤ دەکات کە دەست لە دەموچاوى نەدات.
ئامێرەکە دەستدەکات بەئاگادارکردنەوەى هەر کەسێک و بیرهێنانەوەى کە دەست لە دەموچاوى نزیک نەکاتەوە، کاتێک ئەو کەسە دەستەکانى بەرزدەکاتەوە و دەیەوێت دەست لە دەموچاوى بدات.
ئەو داهێنانە لەکاتێکدایە، ڤایرۆسى کۆرۆنا بەشێوەیەکى بەربڵاو لەجیهاندا بڵاوبووەتەوە، پزیشکەکانیش رێنمایی خەڵک دەکەن کە دەست لە دەموچاویان نەدەن و دوربکەونەوە لە تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵکى تر، بۆ ئەوەى توشى ڤایرۆسەکە نەبن.