گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

تا كۆتایی مانگ مووچەی سەرجەمی وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت

پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خێراتر دەبێت

2019.04.17 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خێراتر دەبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شۆڕش محەمەد
لەگەڵ واژووكردنی ناردنی مووچەی مانگی نیسانی 2019 لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خێراتر دەبێت.

.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "لەگەڵ واژووكردنی ناردنی مووچەی مانگی نیسانی 2019 لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە، چاوەڕوانین بڕیارەكە بگاتە بانكی ناوەندی عێراق و لەگەڵ گەیشتنی پارەكە پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەرانی هەرێم خێراتر دەكرێت".

.

بەوتەی سەرچاوە بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم، لەگەڵ ئەوەی كە بڕیارەكە لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە واژوو كراوە بەڵام هەندێك ئیجرائاتی ناوخۆی وەزارەتی دارایی ماوە و پێشبینی دەكرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیارەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

.

روونیشیكردەوە، لەدوای تەواوبوونی كاروبارە ئیدارییەكانی ناو وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیارەكە ئاراستەی بانكی ناوەندی عێراق دەكرێت بۆ خەرجكردنی پارەكە بۆ هەرێم و بانكی ناوەندی عێراق فەرمان بە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق دەكات پارەكە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم خەرج بكات و لە ئەگەری نەبوونی سیولە لەناو لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق ئەو كات لە بەغداوە و بە فڕۆكە پارەكە دەگەیەنرێتە هەرێمی كوردستان.

.

سەرچاوە بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی بۆ ناس كورد جەختی كردەوە "لەگەڵ گەیشتنی پارەكە بە هەرێم پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە خێراتر دەكرێت و هاوشێوەی مانگەكانی دیكە هەتا 25 و 26ی مانگ مووچەی سەرجەمی وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و توێژەكان بە خانەنشینانیشەوە، دابەش دەكرێت.

.


ئەمڕۆ (چوارشەممە) كاوە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆڕان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق قسەی كردووە و پێی راگەیاندووە "ئەمڕۆ (چوارشەممە) مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دەنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان".