گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرزترین ئامارى مردن بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا

2020.06.29 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
بەرزترین ئامارى مردن بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا

ناس کورد-

 

بەرزترین ئامارى رۆژانەى مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا، لەو کاتەوە کە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتى تەندروستى ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 162 حاڵەتى مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە و زیاترە لەژمارەى پێوانەیی پێشوو کە لە چوارى مانگى نیساندا تۆمارکرا کە 158 حاڵەتى مردن بوو.

 

سیما سادات لارى وتەبێژى وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کۆى گشتى ئەو کەسانەى بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 10670 حاڵەتى مردن، لەگەڵ 225205 حاڵەتى توشبوون، 186180 توشبووش چاکبوونەتەوە.

 

ژمارەى توشبوون و مردن هەفتەى ڕابردوو بەڕێژەیەکى بەرچاو لەئێران رووى لەبەرزبوونەوە کرد، دواى هەڵگرتنى قۆناغبەندى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا کە لە ناوەڕاستى نیسانەوە دەست بە سەپاندنیان کرا.

 

بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە هۆشداریانداوە کە دوبارە رێوشوێنەکان دەسەپێننەوە، ئەگەر خەڵک پابەند نەبێت بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە.

 

وەزارەتى تەندروستى ئێران هەشت پارێزگاى وڵاتەکەى خستووەتە بازنەى سورى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەوە.

حەسەن رۆحانى سەرۆککۆمارى ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، بەستنى دەمامک لە پێنجى تەموزەوە دەکرێتە ئیجباریی لەو شوێنانەى وەزارەتى تەندروستى دیاریاندەکات.