ناس کورد-
بەرێوەبەرى گشتى رێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایگەیاند، رێکخراوەکە تیمێک رەوانەى چین دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەسەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تیدروس ئەدهانوم بەرێوەبەرى گشتى رێکخراوەکە ئاماژەى بەوەکرد، تیمەکە هەفتەى داهاتوو رەوانەى چین دەکرێت و ئەرکى سەرەکى لێکۆڵینەوەیە لەسەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ.
ئەمریکا کە گەورەترین رەخنەگرى رێکخراوەکەیە داواى لێکۆڵینەوەى لەو شێوەیەى کردووە و چین تۆمەتباردەکات بەبڵاوکردنەوەى ڤایرۆسەکە بە جیهاندا، بەڵام چین ئەوە رەتدەکاتەوە.
رێکخراوى تەندروستى جیهانى پێشتر ڕایگەیاندبوو، چاوەڕوانى ئەجامى لێکۆڵینەوەکەى چین دەکات لەبارەى سەرچاوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە.
ميليتا فوينوفيچ نوێنەرى رێکخراوەکە لە روسیا ناوەڕاستى ئەم مانگە ئاماژەى بەوەکردبوو، ئێستا بڵاوبوونەوەیەکى نوێی ڤایرۆسەکە هەیە لە چین، هاریکارى بەتین هەیە لەنێوان چین و رێکخراوەکە و چاوەڕوانى ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانن لەو بارەیەوە.