ناس کورد-
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 771 پشکنین ئەنجامدراون، سەرئەنجام 232 توشبووی نوێ تۆمارکراون لەم شوێنانە، 85 لە هەولێر، 46 لە سلێمانی، 59 لە گەرمیان، 37 لە ڕاپەڕین، 14 لە هەڵەبجە و 1 لە دهۆک.
هەروەها 14 مردن کە 1 لە هەولێر، 11 لە سلێمانی، 1 لە ڕاپەڕین و 1یش لە هەڵەبجە تۆمار کراون.
لەئێستادا ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە پێنج هەزار و 904 توشبوو، هەزار و 764 کەسیان چاکبوونەتەوە و 200 کەسیش مردوون.