گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆغانیش هۆکارە!

عەبدوڵا گوڵ بێدەنگى شکاند و باس لە گەورەترین مەترسی بۆ سەر تورکیا دەکات

2020.06.29 - 19:09
عەبدوڵا گوڵ بێدەنگى شکاند و باس لە گەورەترین مەترسی بۆ سەر تورکیا دەکات

ناس کورد-

عەبدوڵا گوڵ، سەرۆککۆمارى پێشووى تورکیا بێدەنگى شکاند و باس لە گەورەترین مەترسی دەکات کە روبەڕووى ئەو وڵاتە بووەتەوە، ڕەخنەش لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەگرێت.

 

عەبدوڵا گوڵ بە ڕۆژنامەى "قەرار" ى سەر بە ئەحمەد داود ئۆغڵۆى ڕاگەیاندووە، گەورەترین مەترسى کە لە ئێستادا روبەڕووى تورکیا بووەتەوە کەڵەکەبوونى قەرزى دەرەکى و ناوخۆیی و پاشەکشەى ئابورییە.

 

وتیشى، "هەروەها ئاستى ئازادییەکان دابەزیوە و دەوڵەت بە ڕوانگەى حزبى دەوڵەت یان دەوڵەتى تاک حزبى بەرێوەدەبرێت".

 

عەبدوڵا گوڵ کە لە ساڵانى 2007 - 2014 سەرۆککۆمارى تورکیا بوو، دواى چونى ئەردۆغان بۆ سەر کورسی سەرۆکایەتى دەستبەرداریی کارى سیاسی بوو.

 

گوڵ بەدرێژایی ساڵانى ڕابردوو بێدەنگى هەڵبژاردبوو، لە مەراسیمەکاندا بە دەگمەن قسەیدەکرد، کە دواترینیان لەچەند مانگى ڕابردوودا بوو کاتێک رەخنەى لە سیستەمى سەرۆکایەتى تورکیا و سیاسەتى دەرەوەى وڵاتەکەى گرت.

 

گوڵ بەو رەخنانەى چووە ریزى ئەو کەسانەوە کە بونەتە بەرهەڵستکارى ئەردۆغان کە دیارترینیان ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، عەلى باباجانە.