گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى پارتى و گۆڕان: پشتیوانى حکومەتین بۆ چاکسازیی

2020.06.29 - 17:30
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى پارتى و گۆڕان: پشتیوانى حکومەتین بۆ چاکسازیی

ناس کورد-

بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لە پشتیوانیکردنى حکومەت بۆ ئەنجامدانى چاکسازیی و و کارکردن بۆ نەهێشتنى بەربەست و رێگرییەکان بەتایبەتى رەواندنەوەى ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتى.

 

دەرباز محەمەد، ئەندامى شاندى گۆڕان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "وەکو گۆڕان پشتیوانى حکومەت دەکەن بۆ ئەنجامدانى چاکسازیی، بەڵام ئێستا پڕۆسەکە بە خاوخلیچکى بەرێوەدەچێت، ئەوەش بەهۆى ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتییەوە".

 

وتیشى، "دەستپێشخەرى ئێمە ئەوەیە ئەو دابڕانەى لەنێوان پارتى و یەکێتدا هەیە نەمێنێت، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەى هەردوولا کۆبنەوە، دواتریش کۆبوونەوەى سێ قۆڵى بکرێت، بەڵام تا ئێستا ئەوە هەر هەوڵە".

 

لاى خۆیەوە مەحمود محەمەد وتەبێژى پارتى ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ ئەوەى یەکڕیزى بهێننە دى، لەرێگەى رێکخستنەوەى پەیوەندییەکانەوە.

 

جەختیشیکردەوە، "یاساى چاکسازى دەبێت لەوادەى خۆیدا بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، دواى جێبەجێکردنى دەردەکەوێت کێ دژێتى و کێ لەگەڵیدایە، گۆڕان پێی ڕاگەیاندین کە پشتیوانى یاساکەن".