گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’داوا لە پۆلیسی نێودەوڵەتی دەکرێت دەستگیری بکەن’

ئێران بەتۆمەتى کوشتنى سولەیمانى فەرمانی دەستگیرکردنى بۆ ترەمپ دەرکرد

2020.06.29 - 03:06
ئێران بەتۆمەتى کوشتنى سولەیمانى فەرمانی دەستگیرکردنى بۆ ترەمپ دەرکرد

ناس کورد-

داواكاری گشتیی ئێران دەیان كەسی لەلیستێكدا وەكو تۆمەتبار دیاریكرد كە گوایە بەكوشتنی قاسم سولەیمانی تێوەگلاون و دۆناڵد تڕەمپیش لەسەرووی لیستەكەدایە، دەشڵێت، هەوڵی دادگایكردنی ئەو تۆمەتبارانە لەناوەوەی ئێران دەدەن.

 

لێدوانەكەی داواكاری گشتی ئێران كە ئاژانسی هەواڵی ئێسنای وڵاتەكەی بڵاوی كردووەتەوە، لەدوای كۆبونەوەیەكی بەرپرسانی دادوەری هات لەبارەی گرتنەبەری ڕێوشوینە پیادە كراوەكان بۆ چاودێریكردنی پرسی كوشتنی قاسم سولەیمانی و تیایدا لیستێک ئامادەکرا تایبەت بەو کەسانەی کە لە کوشتنی سولەیمانیدا تێوەگلاون و 36 ناو لە لیستەکەدا نوسران.



ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە ناو تۆمەتباراندا بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و چەند وڵاتێكی دیكەی تێادایە و سەرجەم ناوی داواكراوانی ئەو كەیسە خراونەتە لیستی سوورەوە و داوا لە دەسەڵاتی دادوەری كراوە لیستی ناوی تۆمەتباران ڕەوانەی پۆلیسی نێودەوڵەتی بكرێت بۆ ئەوەی دەستگیربکرێن و بەمەبەستی دادگایی كردن پەلكێشی ئێران بكرێن.

 

باسی لەوەش كردووە، لەناو لیستی تۆمەتبارەكاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەڕیزی یەكەمدایە و هەوڵی دادگایكردنی بەردەوام دەبێت، تەنانەت گەر ویلایەتەكەشی كۆتایی پێبێت.

 

رۆژى 9ی ئەم مانگەش، وتەبێژی دادوەری ئێران ئاشكرایكرد، سزای لەسێدارەدان بۆ سەید مەحمود موسەوی دەرچووە بەتۆمەتی ئەوەی سیخوڕی بەسەر چالاكییەكانی سولەیمانییەوە  بۆ ئیسرائیل كردووە و زانیاری لەسەر شوێنەكەی پێداون.