گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانى دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو

2020.06.29 - 14:44
فەرمانى دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو

ناس کورد-

بەهۆى سکاڵایەکەوە کە لەبنکەیەکى پۆلیس لەشارى هەولێر لێى کراوە، فەرمانى دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ، دەرکرا.

 

بەگوێرەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نەوێ دەرکراوە.

 

لە نوسراوەکەدا کە  سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر ئاڕاستەی گشت ئەندامانی پۆلیسی هەرێم کراوە، ئاماژە بەوەکراوە: "ئێوە لەسەرتانە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بگرن و بیدەن بە دادگاکەمان".

 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ناوبراو لە بنکەی پۆلیسی خانەقا سکاڵای لەسەرە، بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.