گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند خویەكی ڕۆژانە ئەگەری مردن بە شێرپەنجە بەڕێژەی 82% زیاد دەكات

2020.06.29 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
چەند خویەكی ڕۆژانە ئەگەری مردن بە شێرپەنجە بەڕێژەی 82% زیاد دەكات

ناس کورد- 

توێژینەوەیەكی ئەمریكیی، پەیوەندییەكی پتەو لەنێوان دانیشتن و كەمجوڵەیی بۆ ماوەیەكی دوور ودرێژی ڕۆژانە و گیانلەدەستدان بەنەخۆشی شێرپەنجە ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات جموجۆڵی ڕۆژانە مەترسی توشبوون بە قەڵەویی  و شەكرە و نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاوی کردەوە، بەگوێرەى ئاكامی تویژینەوەیەك دەركەوتووە ئەو كەسانەی کەم دەجوڵێن ڕۆژانە ئەگەرى توشبوونیان بە شێرپەنجە هەیە بە ڕێژەی 82%. 



توێژینەوەكە كە توێژەرانی زانكۆی تەكساس و چەند دەزگایەكی دیكەی توێژینەوە ئەنجامیانداوە و زیاتر لە 8 هەزار كەس وەكو سامپڵ وەرگیراوە كە لەنێویاندا پیاوان و ژنانی كامڵ  و بەتەمەن هەیە. 



لەو داتانایەش كە لەسەر سامپڵەكان كۆكراونەتەوە شێوازی ژیانیان و دۆخی تەندروستیانی لەخۆگرتووە و بەهاریكاری خۆیان داتا و زانیارییەكان كۆكراونەتەوە كە ڕازی بوون بەهەڵگرتنی ئامێرێك لەگەڵ خۆیاندا كە كاری كۆكردنەوەی زانیاری بووە لەسەر ڕادەی چالاكییەكانیان لەنێوان ساڵانی 2008 بۆ 2013.

 

بەگوێرەى توێژینەوەكە، ژمارەیەك لەبەشداربووان نەخۆشی زیادبوونی كێش و شەكرە و بەرزی فشاری خوێن و یان جگەرەكێش بوون و چەند حاڵەتێكی دیكەی نەخۆشیان لەگەڵدا بووە و ژمارەیەكی دیكەشیان جەستەیان لاواز بووە و هەندێكیشیان بەڕێكوپێكی وەرزشی ڕۆژانەیان ئەنجامداوە.



توێژەران  لەسەر بنەمای ڕادەی كاتبەسەربردن و دانیشتن سامپڵەكەیان كردووەتە سێ بەشەوە و دواتر زانیاری لیستەكانیان پشكنیوە.

 

دواتر توێژەران بۆیان دەركەوتووە، لەو سامپڵانە 268 كەسیان بەهۆی توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەوە كە هۆكاری سەرەكی نەخۆشییەكەن بۆ كەمجوڵەیی گەڕاوەتەوە، بەو واتایەی تا زیاتر جموجۆڵ كەمتر بووەتەوە مەترسی توشبوون بەمردن بەهۆی شێرپەنجەوە زیاتر بووە.

 

لەگەڵ ئەوەشدا، تویژینەوەكە ئومێدی ئەوەی بەخشیووە كە هەر كەسێك ڕۆژانە بۆ چەند خولەكێك بجوڵێتەوە مەترسی مردن بەهۆی شێرپەنجەوە لەسەری كەمتر دەبێتەوە.



هەر بەگوێرەى توێژینەوەكە ئەوەش دەركەوتووە، 30 خولەك چالاكی و وەرزش لەڕۆژێكدا بەڕێژەی 31% مەترسی مردن بەهۆی شێرپەنجەوە كەمدەكاتەوە و چالاكیە ئاساییەكانی دیكەش وەكو ڕێكردنی هێواش بەرێژەی 8% ئەگەری مردن بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە كەمدەكاتەوە.



باس لەوەش كراوە، بەردەوامی لەوەرزشكردنى ڕۆژانە و پایسكڵ سواری و مەلەكردن و ڕێكردنی ڕۆژانە هەمووی ئەو چالاكیانەن كە مەترسی توشبوون بەشێرپەنجە كەمدەكەنەوە.