گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگر سێ ژینگەپارێز گیانیانلەدەستدا

2020.06.29 - 11:24
ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگر سێ ژینگەپارێز گیانیانلەدەستدا

ناس کورد-

سێ چالاکوانی ژینگەپارێز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگر گیانیانلەدەستدا و لە مەراسیمێکى گەورەدا بەخاکسپێردران. 

 

ئەمڕۆ (دووشەممە، 29ی حوزەیرانی 2020)، ماڵپەڕی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ (یەکشەممە) سێ چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە بەرزاییەکانی ئەو شارە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سێ کەسە ناویان موختار خەندانی، خەڵکی نەوسوود، بیلال ئەمینی، خەڵکی ناوچەی ئێناخی و دانیشتووی پاوە و یاسین کەریمی، خەڵکی گوندی شمشێرن و شەوی ڕابردوو لە مەراسیمێکی گەورەدا بەخاکسپێردران.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکی زۆرە ئاگر لە پوش و پاوانی چیاکانی ئەو ناوچانە بەربووە و هاووڵاتیانی ناوچەکەش دەسەڵاتی ئێران بە ئاگرتێبەردانى تۆمەتباردەکەن و ناچاریشن خۆیان بچن بۆ کوژاندنەوەی.