گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەندێک شوێن دەگاتە 50 پلە 

گەرماى تەموز بەر لەوادەى خۆى رودەکاتە عێراق و هەرێمى کوردستان

2020.06.29 - 10:42
گەرماى تەموز بەر لەوادەى خۆى رودەکاتە عێراق و هەرێمى کوردستان

ناس کورد- 

كەشناسێكی دیاری عێراقی پێشبینی دەكات، لەڕۆژی (چوارشەممە)ی داهاتووەوە لەسەرتاسەری وڵاتدا گۆڕانكاری بەرچاو لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمادا ڕووبدات.

 

لەڕاگەیەنراوێكیدا حسێن ئەسەدی، كەشناسی دیاری عێراقی ڕایگەیاند، گەرچی ئێستا لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمادا دەژین بەڵام هیشتا نەگەیشتووەتە تێكڕای پلەی ساڵانە لەمكاتانەدا جگە لەچەند جارێك بەرزبونەوەی پلەكە لەماوەكانی ڕابردوودا.

 

دەشڵێت، پێشبینییەکان بۆ بەرزبونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما دەچن كە لەڕۆژی (چوارشەممە)ی داهاتووەوە دەستپێدەكات بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت و بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما هاوكاتە لەگەڵ هاتنی سەرەتای مانگی تەموزدا.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پلەكانی گەرما لەو كاتانەدا لەهەندێ ناوچەدا دەگاتە 50 پلە و لەچەند ناوچەیەكی دیكەش کەمتر لەو پلەیە.

 

ئەسەدی باسی لەوەش كردووە، خێرایی با لەباكوورە بەئاستی مامناوەند بەردەوام دەبێت و دەگاتە 35 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا.