گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەکین؛ لەماوەی 18 ڕۆژدا زیاتر لە ژمارەی دانیشتووانی هەرێم پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە

2020.06.29 - 09:43
پەکین؛ لەماوەی 18 ڕۆژدا زیاتر لە ژمارەی دانیشتووانی هەرێم پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە

ناس کورد-

لەدوای دەرکەوتنی چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری پەکینی پایتەختی چین، بەرپرسانی ئەو شارە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کەوتنە ئەنجامدانی پشکنین و لەماوەی تەنها 18 رۆژدا زیاتر لە حەوت ملیۆن پشکنینیان ئەنجامداوە، ئەوەش سێیەکی دانیشتووانی شارەکە و زیاتریشە لە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.

 

شانگ یانگ، بەرپرسی لیژنەی شارەوانی پەکین ڕایگەیاند: "لەماوەی 18 ڕۆژی ڕابردوودا و تا پاشنیوەڕۆی دوێنێ (یەکشەممە)،هەشت ملیۆن و 290 هەزار نمونەی پشکنین وەرگیراوە و حەوت ملیۆن و 69 هەزاریان تەواو بووە".

 

دانیشتووانی شاری پەکینی پایتەختی چین لە 21 ملیۆن کەس زیاترە، واتە لەئێستادا سێیەکی دانیشتووانی شارەکە پشکنینیان بۆ کراوە، ئەوەش دوای دەرکەوتنی چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە لەبازاڕێکی ئەو شارە و گرتنەبەری چەندین ڕێکار بۆ بەرگرتن پێی.

 

ئەو بەرپرسەی شاری پەکین ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەوە مانای وایە، هەرکەس پێویستی بە پشکنین بوبێت لەشارەکەمان و گومانی لەسەر بوبێت پشکنینی بۆ کراوە، ئێمە بەردەوامدەبین و پشکنینی زیاتر ئەنجامدەدەین".

 

لەدوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، لە 11ی حوزەیران چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە لەبازاڕێکی شاری پەکین تۆمارکرانەوە، بۆیە هەرزوو بەرپرسانی چین چەندین شوێنیان وەک قوتابخانە و بەشێک لە شوێنە گشتییەکانیان داخست بۆ بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لەو بەروارەشەوە تائێستا 311 حاڵەتی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.