ناس کورد-
وەزارەتى پەروەردە رونکردنەوەیەکى لەبارەى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانى پەیمانگاکان و قۆناغى 12ى ئامادەیى پیشەیى لە ڕۆژانى قەدەغەى هاتووچۆدا بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە رونکردنەوەکەى وەزارەتى پەروەردە ئاماژە بەوە کراوە کە تاقیکردنەوەکانی قۆناخی پێنجەمی پەیمانگەکان و تاقیکردنەوەی (پراکتیکی) قۆناخی 12ی ئامادەیی پیشەیی، لەرۆژانی قەدەخەی هاتووچۆ وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
دەقى رونکردنەوەکە:
لەراگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە :
پاش گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر، تاقیکردنەوەکانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکان و تاقیکردنەوەی (پراکتیکی) قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی پیشەیی ، لەرۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ وەک خۆی بەردەوام دەبێت. وە بەڕێز پارێزگاری هەولێر کارئاسانی پێویست دەکات لەوبارەیەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
28ی 6 ی 2020