گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکى نوێ: کۆرۆنا هاوشێوەى هێرشى زومبى فیلمەکان هێرشدەکاتە سەر خانەکانى جەستە

2020.06.28 - 23:17
توێژینەوەیەکى نوێ: کۆرۆنا هاوشێوەى هێرشى زومبى فیلمەکان هێرشدەکاتە سەر خانەکانى جەستە

ناس کورد-

ڤایرۆسى کۆرۆنا هاوشێوەى هێرشى زومبى فیلمەکان هێرشدەکاتە سەر خانەکانى جەستەى مرۆڤ، ئەوەش بەپێی توێژینەوەیەکى نوێ لەبارەى کاریگەرى ڤایرۆسەکە لەسەر جەستە.

 

ئەو زانایانەى توێژینەوەکەیان کردووە کە لە گۆڤارى وەرزى "خەلیە" ى زانستى بڵاوکراوەتەوە دەڵێن، ڤایرۆسى کۆرۆنا کاتێک هێرشدەکاتە سەر خانەکانى مرۆڤ وەکو دڕندەیەک لەناو جەستەدا هێرشدەکات.

 

کاتێک خانەکانى جەستە دەبنە ئامانجى ڤایرۆسەکە، دەکەونە ژێر کۆنترۆڵى ڤایرۆسەکەوە و دەبن بەبەشێک لە پێکهاتە ڤایرۆسییەکە.

 

بەپێی توێژینەوەکە، ئەو خانە زومبییە گومانلێکراوانە، خانە توشبووەکان بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە خانەکانى تەنیشتیان کە هێشتا تووش نەبوون و خانەیەکى دیکەى زومبى دروستدەکەن.

 

لەتوێژینەوەکەدا تیمێکى نێودەوڵەتى بەسەرکردایەتى توێژەرانى زانکۆى کالیفۆرنیا بەشداریان تێدا کردووە، بەوتەى توێژەران کۆرۆنا خانە توشبووەکان بەکاردەهێنێت بۆ پتەوکردنى تواناکانى لە دەستگرتن بەسەر خانەى نوێدا و جێگیریکردنى ڤایرۆسەکە لەو خانانەدا.

 

زانایان پێیانوایە زنجیرەیەک دەرمان کە بۆ چارەسەرى شێرپەنجە بەکاردەهێنرێن، دەتوانێت دەستبەسەرداگرتنى خانەکان بوەسـتێنێت یان لانى کەم پڕۆسەکە خاوبکاتەوە.