گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن دوو مۆبایلەکەى لێسەند؟

ڤیدیۆ..دزێکى شارەزا لەپەخشى راستەوخۆدا دزى لە کچە پەیامنێرێک کرد

2020.06.28 - 22:13
ڤیدیۆ..دزێکى شارەزا لەپەخشى راستەوخۆدا دزى لە کچە پەیامنێرێک کرد

ناس کورد-

کچە پەیامنێرێکى کەناڵى "سی ئێن ئێن بەرازیل" لەپەخشى ڕاستەوخۆدا دزێک هەڵیکوتایە سەرى و دوو مۆبایلى لێسەند.

 

پەیامنێرەکە لەکاتێکدا سەرقاڵى گواستنەوەى هەواڵ بوو لەیەکێک لە شەقامەکانى سان باولو لەبارەى بارینى بارانێکى زۆر، خۆى بوو بە هەواڵ، کاتێک بەشێوەیەکى کتوپڕ لەلایەن دزێکەوە هێرشیکرایە سەر.

 

بەپێی گرتەى ڤیدیۆیی کەناڵەکە، کاتێک پەیامنێرەکە لەلایەن بێژەرەکەوە پرسیارى لێدەکرێت و خۆى ئامادەکردووە بۆ ئەوەى وەڵام بداتەوە، دزەکە کە کڵاوێکى لەسەر کردووە و چەقۆیەکى بەدەستەوەیە، داوا لە پەیامنێرەکە دەکات مۆبایلەکەى دەستى پێبدات.

 

هەرچەندە کچە پەیامنێرەکە کە ناوى Bruna Macedo و تەمەنى 27 ساڵە مۆبایلەکەى دەدات بە دزەکە، بەڵام ئەو وازناهێنێت و داوادەکات کەمێک لە پەخشى راستەوخۆکە دوربکەوێتەوە داواى مۆبایلێکى دیکەى لێدەکات کە لە گیرفاندایە.

 

دزەکە کە پۆلیس لەهەوڵى دەستگیرکردنیدایە، پێشتر زانیویەتى کە پەیامنێرى کەناڵەکان دوو ئامێرى مۆبایلیان پێیە، یەکێکیان بەدەستیانەوەیە و بۆ پەیوەندى ئاسایی بەکاریدەهێنێت، ئەوەى تریان تایبەتە بە بەستنى پەیوەندى لەگەڵ کەناڵەکە، بۆیە پۆلیس پێیوایە ئەو دزە سەر بە گروپێکى شارەزاى دزیکردن بێت.

 

بەپێی ڤیدیۆیەکە دەردەکەوێت هاوکارى کچە پەیامنێرەکە هیچ لە دۆخەکە تێناگات هەرچەندە لە ستۆدیۆوە قسەى لەگەڵدا دەکات و هەموو شتێک بەچاوى خۆى دەبینێت، هەتا ئەوکاتەى دزەکە لەشوێنەکە هەڵدێت.