گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى سەركردەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق: پڕۆسەكانمان بەتەواوەتى عێڕاقيين

2020.06.28 - 21:56
وتەبێژى سەركردەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق: پڕۆسەكانمان بەتەواوەتى عێڕاقيين

ناس کورد- 

عەميد يەحيا ڕەسوڵ وتەبێژى سەركردەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق ڕایگەیاند، سەرجەمى ئەو پڕۆسانەى كە يەكە سەربازيەكان بۆ ڕاوەدونانى چەكدارانى داعش ئەنجامى دەدەن بە تەواوەتى عێڕاقين.

 

عەميد يەحيا ڕەسوڵ لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراقييە باسى لەوەكردوە، سەرجەم ئەو پڕۆسانەى يەكە سەربازيەكان ئەنجامى دەدەن بۆ ڕاوەدونانى چەكدارانى داعش بە تەواوەتى عێڕاقيين و پلان و سەركردايەتى و جێبەجێكردنى هێزە چەكدارەكانى عێراقە و هيچ بڕيارێكى دەرەكى بونى نييە.

 

ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، ڕێنماييەكانى سەركردەى گشتى هێزە چەكدارەكان ڕاوەدونانى پاشماوەكانى داعشە لە هەر شوێنێك ئاماژەى بونى تيرۆر هەيە ئەوەش بەپێى زانياريە هەواڵگريەكان، شەڕەكەمان شەڕى هەواڵگريە و دەست شل ناكەين لە بەئامانجگرتنى پاشماوەكانى ئەو رێكخراوە و ئەوانەى هەوڵى دەستبردن بۆ ئارامى عێڕاقيەكان دەدەن.

 

وتەبێژى سەركردەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق جەختیشى كردوەتەوە، ئەركى هێزە چەكدارەكان بە هەموو ڕيزەكانيەوە لە وەزارەتى بەرگرى و ناوخۆ و حەشدى شەعبى و دەزگاى دژە تيرۆر و سەرجەم هێزە ئەمنى و هەواڵگريەكان لە چوارچێوەى سيستمى سەربازى، پاراستنى سەروەرى عێراق و ئاسايش و سەلامەتى گەلەكەيەتى.