گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر، قەدەغەى تەواوەتى هاتووچۆ راگەیەندرا

2020.06.28 - 20:50
هەولێر، قەدەغەى تەواوەتى هاتووچۆ راگەیەندرا

ناس کورد-

ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هەولێر راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا قەدەغەى تەواوەتى هاتووچۆى لەناو شاردا راگەیاند.

 

لە راگەیەندراوەکەى ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هەولێردا ئاماژە بەوە کراوە "لە رۆژی دووشەممە 29-06-2020 تاوەکو رۆژی 04-07-2020 قەدەغەی هاتووچۆیە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە قەدەغەى هاتووچۆ ڕۆژانە لە کاتژمێر 6ى بەیانییەوە تاوەکو 12ى شەو دەستپێدەکات".

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە "مارکێت و دووکانی گەڕەکەکان بەکراوەی دەمێننەوە".

 

راگەیەندراوەکەى ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا فرسەت سۆفى، پارێزگارى هەولێر رایگەیاند " ئەگەر هەندێ ئیجرائاتى توندتر نەگرینەبەر رەنگە دۆخەکە لەکۆنترۆڵ دەربچێت".

 

وتیشى "ئەمشەو کۆدەبینەوە و بریارى نوێ دەدەین تا دواى 24 کاتژمێرى دیکە جێبەجێبکرێن، چونکە دۆخەکە مەترسیدارە، لەئێستاوە بڕیارمانداوە بەتەواوى بازگەکان دابخەین و بەتەواوى دەرگاکان بەرووى پارێزگاکانى دیکە دادەخەین". 

 

فرسەت سۆفى باسى لەوەشکرد، دۆخەکە بەرەو ئەوە دەڕوات لەچەند رۆژى داهاتوودا لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت، چونکە حاڵەتەکانى توشبوون و گیانلەدەستدان لەزیادبووندایە.