ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى 24 کاتژمێرى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە تۆمارکردنى 139 توشبوى نوێى کۆرۆنا کرد لە شارەکانى هەرێمى کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە " لە 24 کاتژمێرى رابردوودا ١٣٩ تووشبووی نوێ تۆمارکراوە، بەمجۆرە : ٤٠ هەولێر، ٣١ سلێمانی ، ٥٥ گەرمیان، ٤ دهۆك، ٩ هەڵەبجە".
لەبارەى ژمارەى چاکبوونەوەش لە ڤایرۆسەکە لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە 24 کاتژمێرى رابردوو 41 توشبوو چاکبوونەتەوە بەمجۆرە: ٢٧ هەولێر، ٦ گەرمیان،٨ هەلەبجە".
سەبارەت بە پشکنینەکانیش لە 24 کاتژمێرى رابردوو ئاماژە بەوە کراوە "1421 پشکنینى نوێ کراوە بەمجۆرە: ٦٩٤ هەولێر، ٩١ سلێمانی_کەمی پشکنین بەهۆی (تعقیم)کردنی تاقیگە، ٣٧٥ دهۆك،٢١٨ گەرمیان، ٤٣ هەڵەبجە".
لەبارەى ئامارى گیانلەدەستدان لە 24 کاتژمێرى رابردوو راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە "6 گیانلەدەستدان تۆمارکراوە ئەوانیش :٢ هەولێر، ٢ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین، ١ هەڵەبجە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئامارى گشتى بەمجۆرە پۆڵێن کراوە:
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٦٣٣٧ هاوڵاتی، (١٥١١٢ دەرچوو)
پشکنین ١٣٠٨٩٢، (٦٠٦٢٦ هەولێر، ٤٠٩٠٢ سلێمانی، ٢٨٣٤٣ دهۆك، ١٠٢١ هەلەبجە)
تووشبوون ٥٦٧٢، (١٢٣٧ هەولێر، ٤٠٩٧ سلێمانی، ١٧٢ دهۆك، ١٦٦ هەلەبجە)
چاکبوون ١٦٧٥ ، (٧١٦ هەولێر، ٧٧٤ سلێمانی، ١٣٣ دهۆك، ٥٢ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٣٨١١، (٤٩٦ هەولێر، ٣١٦٥ سلێمانی، ٣٩ دهۆك، ١١١ هەلەبجە)
مردن ١٨٦ ،(٢٥ هەولێر، ١٥٨ سلێمانی، ٣ هەڵەبجە)