گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’خەریکە دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت’

هەولێر ڕێوشوێنەکانى دژى کۆرۆنا توند دەکاتەوە

2020.06.28 - 17:51
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر ڕێوشوێنەکانى دژى کۆرۆنا توند دەکاتەوە

ناس کورد-

بەرپرسانى پارێزگاى هەولێر جەخت لە توندکردنى ڕێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکەنەوە، دواى زیادبوونى ژمارەى توشبووان و گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فرسەت سۆفى، پارێزگارى هەولێر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "ئەگەر هەندێ ئیجرائاتى توندتر نەگرینەبەر رەنگە دۆخەکە لەکۆنترۆڵ دەربچێت".

 

وتیشى "ئەمشەو کۆدەبینەوە و بریارى نوێ دەدەین تا دواى 24 کاتژمێرى دیکە جێبەجێبکرێن، چونکە دۆخەکە مەترسیدارە، لەئێستاوە بڕیارمانداوە بەتەواوى بازگەکان دابخەین و بەتەواوى دەرگاکان بەرووى پارێزگاکانى دیکە دادەخەین".

 

فرسەت سۆفى باسى لەوەشکرد، دۆخەکە بەرەو ئەوە دەڕوات لەچەند رۆژى داهاتوودا لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت، چونکە حاڵەتەکانى توشبوون و گیانلەدەستدان لەزیادبووندایە.

 

لاى خۆیەوە، دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر ڕایگەیاند، بە پێویست دەزانرێت رێکارەکان توندبکرێن چونکە ژمارەى توشبووان و ئەوانەى پێویستیان بە چاودێرى چڕ هەیە لە زیادبووندان، ئەوەش بە ئامانجى ئەوەى کێرڤى توشبووان بەرەو خوارەوە دابەزێنرێت.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بۆ 5533 حاڵەت بەرزبووەتەوە کە 180 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 1634 کەسیان چاکبوونەتەوە.

 

ئامارەکان دەریدەخەن، کە لە سنورى پارێزگاى هەولێر 1197 کەس تووشى ڤایرۆسەکە بوون، کە 23 کەسیان گیانیانلەدەستداوە و 689 کەسیان چاکبوونەتەوە.