گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەتمەندییەکانى چییە؟

دەمامکى زیرەک بۆ خۆپاراستن لەکۆرۆنا بەرهەمهێنرا

2020.06.28 - 17:35
دەمامکى زیرەک بۆ خۆپاراستن لەکۆرۆنا بەرهەمهێنرا

ناس کورد-

لەکاتێکدا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەگەڵ نەبوونى هیچ ڤاکسینێک، کۆمپانیاکانى تەکنەلۆژیا داهێنانى نوێ دەکەن بۆ ئەوەى مرۆڤ بتوانێت بە ئاسانى ژیان لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەدا بەسەر ببات.

 

نوێترین داهێنان لەو بارەیەوە لەلایەن کۆمپانیایەکى ژاپۆنییەوە دروستکراوە، کە کۆمپانیاى Donut Robotics یەو هەستاوە بە دروستکردنى دەمامکێکى زیرەک کە پەیوەستدەکرێت بە هێڵى ئینتەرنێتەوە و دەتوانێت پەیام بگوازێتەوە و وەریبگێڕێت و بە مۆبایلەوە پەیوەست بکرێت لەرێگەى بلوتوزەوە، ئەوەش بەپێی پێگەى Cnet ى تایبەت بە هەواڵى تەکنەلۆژیا.

 

کۆمپانیاکە ناوى "C-mask" لە دەمامکەکە ناوە و ناتوانرێت بەتەنها لەدەموچاو بکرێت، بەڵکو لەسەروى دەمامکى ئاساییەوە دەبەسترێت پێش ئەوەى پەیوەستبکرێت بە مۆبایلى زیرەکەوە لەرێگەى بلوتوزەوە.

 

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانى دەمامکە نوێیەکە تواناى گۆڕینى قسەیە بۆ کورتەنامە لەرێگەى بەکارهێنانى دەنگى دەرەکى مۆبایلەوە لەکاتى پەیوەندیکردندا.

 

هەروەها دەتوانرێت خزمەتگوزاریی وەرگێڕان بەکاربهێنرێت لەڕێگەى بەشداریکردنى مانگانەوە.

 

تايسوكى أونو بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاکە بە ئاژانسى رۆیتەرزى ڕاگەیاندووە، ساڵانێکى درێژە کار لەسەر ئەو دەمامکە دەکەن، بەرهەمە نوێیەکە ژیان ئاسان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لەگەڵ بوونى پێشبینى بۆ بەردەوامبوونى هەوڵەکانى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە بۆ ماوەیەکى درێژ.

 

کۆمپانیاکە دەڵێت نرخى دەمامکەکە دەگاتە نزیکەى 40 دۆلار و چاوەڕواندەکرێت لەمساڵدا بۆ ناو بازاڕەکانى ژاپۆن دابینبکرێت و دواتریش رەوانەى بازاڕەکانى جیهان بکرێت.