ناس کورد-
ئەنجومەنى باڵاى فەتوا لە هەرێمى کوردستان فەتوایەکى نوێى لەبارەى حوکمی وەرگرتنی مووچە بێ دەوام کردن (بن دیوار)و وەرگرتنی دوو مووچەیی و خانەنشینی نایاسایی، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوێکى ئەنجومەنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "له دانیشتی نا ئاسایی خۆیدا به ئۆنلاین رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 27/6/2020 پاش تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ق و سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی ئه‌م فه‌توای بە پێویست زانیوەو بە وردی بابەتەکەی خستۆتە روو".
بەگوێرەى فەتواکە "هه‌ر كه‌سێك به شێوازێكی یاسایی دانه‌مه‌زرابێت موچه‌كه‌ی حه‌رامه، هه‌ر كهسێكيش دامه‌زرا بێت به شێوازی یاسایی به‌ڵام ده‌وامی فه‌رمی خۆی جی به‌جێ نه‌كات ئه‌وا دیسان موچه‌كه‌ی حه‌رامه‌و، پێویسته له سه‌ری یان ده‌وامی فه‌رمی خۆی به پێی یاسا جێ به‌جێ بكات، یان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و موچه‌یه ببێت".
لەبەشێکی تری فەتوایەکە هاتووە: مووچەخۆری بن دیوار ـ له ناوه‌وه‌ی كوردستان بژی یان له هه‌نده‌ران ـ پاره‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستێت به واجبی سه‌رشانی خۆی، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌یه كه له گه‌ڵ حكومه‌ت ئه‌نجامی داوه‌و واژوو یان په‌نجه‌مۆری كردووه، كه بێگومان دیسان ده‌چێته خانه‌ی دزی‌و درۆزنی‌و فێلكردنو خواردنی ماڵی حه‌رام كه تێكڕایان له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا وه‌ك ئاشكرایه حه‌رام و كاری قیزه‌ونن".
لە فەتواکەى ئەنجومەنى باڵاى فەتواى هەرێمدا رونکراوەتەوە، هه‌ر كه‌سێك له یه‌ككاتدا له دوو وه‌زاره‌تی حكومه‌تدا دامه‌زرابێت ئه‌وا موچهیهكیانی لێ حه‌رامه‌و پێویسته ده‌ستبه‌رداری ببێت‌و حكومه‌تیش پێویسته له سه‌ری چاوپۆشی نهكاتو ئیجرائاتی یاسایی ده‌رهه‌ق بكات، دوو موچه‌یی ئه‌گه‌ر له نێوان حكومه‌تی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراقیشدا بوو هه‌ر حه‌رامه‌و له رووی حه‌رام بوونیه‌وه هیچ جیاوازیه‌كی نییه.
جەختیشکراوەتەوە"هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خانه‌نشین كرابێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی ناشایسته مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ربگرێت، به پێی قاعیده‌ی شه‌رعی به گهندهڵیو فه‌سادی ئیداری هه‌ژمار دهكرێتو پاره‌كه‌ی حه‌رامه، چونكه له جێگه‌ی خۆیداو به پێی ماندووبوونی وه‌زیفی وه‌ریناگرێت، بۆیه پێویسته له سه‌ر حكومه‌ت چاو بخشێنێته‌وه به‌و جۆره خانهنشینكراوهنهدا كه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا به هه‌ر هۆكارێك خانه‌نشین كراون."
لە فەتواکەدا ئەنجومەنەکە نه‌هێشتنی موچه‌ی بن دیوار‌و دوو موچه‌یی ناڕه‌وا بە ئه‌ركی هه‌ره له پێشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەزانێت و لەو بڕوایەدایە ئه‌و به‌رپرسی راسته‌وخۆیه له چاكسازی‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌و دوو بابه‌ته‌یش دیارده‌یه‌كی قێزهوونن و به‌رچاوترینی رووی گهندهڵیو فه‌سادن له هه‌ندێك له دام‌و ده‌زگاكاندا، وه بوونه‌ته هۆی ده‌ربڕینی ناره‌زایی تێكڕای میللهتو بارگرانی گه‌وره‌یش له سه‌ر داهاتی حكومه‌ت، بۆیه پێویسته به زووترین كات هه‌وڵی قهلاچۆكردنیان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مۆچهخۆری راسته‌قینه مافی خۆیان پێ بدرێت‌و بندیواره‌كانیش ئیجرائاتی یاساییان له ته‌ك بكرێت.