ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی نەخۆشی کۆرۆنا ڕاگەیاند و دەڵێت، 10 هەزار و 595 پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون و دوو هەزار و 140 توشبووی نوێی تۆمار کراون.
هەر بەپێی ئامارەکە، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 45 هەزار و 402 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان لەم پارێزگایانە تۆمار کراون؛
بەغدا\ڕەسافە: 224
بەغدا\کەرخ: 193
بەغدا\شاری پزیشکی: 157
نەجەف: 108
سلێمانی: 289
هەولێر: 56
دهۆک: 3
کەربەلا: 65
کەرکوک: 29
دیالە: 103
واست: 76
بابل: 104
بەسرە: 221
میسان: 105
دیوانیە: 86
زیقار: 282
ئەنبار: 15
نەینەوا: 9
سەڵاحەدین: 4
موسەنا: 11
هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 96 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە، ژمارەى گشتیی مردووانیش لە سەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە گەیشتە هەزار و 756 حاڵەت.
هەروەها هەزار و 184 حاڵەتی نوێی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و ژمارەی گشتی چاکبووەکانیش گەیشتووەتە 21 هەزار و 122 حاڵەت.