گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزی.. هۆکارەکەى لە ناس کوردەوە بزانە

2020.06.28 - 14:11
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزی.. هۆکارەکەى لە ناس کوردەوە بزانە

ناس کورد-  هەڤاڵ فەتاح

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستاندا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەجۆرێک 100 دۆلاری ئەمریکی نزیکە هەزار دینار لە نرخەکەی لە دەستداوە، بازرگانێکی دراویش دەڵێت، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران هۆکاری ئەو گۆڕانکاریییە.

 

ساجد محەمەد، بازرگانی دراوەکان لە بازاری دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕایگەیاند: "لە دوێنێیەوە گوڕانکاری بەسەر نرخی دۆلاردا هاتووە، 100 دۆلاری ئەمریکی نزیکە هەزار دینار نرخەکەی لەدەستداوە".

 

وتیشی: "پێش دوو ڕۆژ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بە 124 هەزار و 100 دینار بووە لە ئێستادا نرخەکەى بووە بە 123 هەزار و250 دیناری عێراقی".

 

ساجد محەمەد هۆکاری ئەو گۆرانکارییەی گەڕاندەوە بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران وتیشی: "دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دۆلار کاتییە لەگەڵ کۆتایی دابەشکردنی موچە پێشبینی دەکرێت جارێکی دیکە بەگڕێتەوە دۆخی جارانی".

 

سەبارەت بەنرخی ئەمڕۆی دراوەکان (یەکشەممە، 28ى حوزەیران 2020) لە بازارەکانی هەرێمی کوردستاندا بەگوێرەی زانیارییەکانی ساجد محەمد بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە کراوە:

  100دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 250 دینارە‌.

100 یۆرۆ به‌ 137 هه‌زار و 500 دیناره‌.

100 پاوه‌ند به‌ 152 هه‌زار دیناره‌.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 7 هه‌زار دیناره‌.

100 لیره‌ی توركی به‌ 18 هه‌زار و 250 دیناره‌.