گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

نوسراوێکی بەپەلە لە کازمییەوە بۆ پارێزگاکان.. ’’بەبێ ڕەزامەندی من گۆڕانکاری مەکەن’’

2020.06.28 - 13:42
نوسراوێکی بەپەلە لە کازمییەوە بۆ پارێزگاکان.. ’’بەبێ ڕەزامەندی من گۆڕانکاری مەکەن’’

ناس کورد-

دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانی سەر بە ئەمێندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە مستەفا کازمی گۆڕانكاری لەهیچ پۆستێكی باڵای پارێزگاكاندا نەكرێت.

 

ئەمڕۆ یەكشەممە، 28ی حوزەیرانی 2020، لە نوسراوێكیدا كە كۆپیەكی  دەستی ناس كورد کەوتووە، دەستەكە دەڵێت، بڕیارە بۆ لەمەودوا گۆڕانكاری لە پۆستەكانی جێگری پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەرە گشتییەكان (بەڕێوبەری گشتی تەندروستی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان) نەكرێت، ئەوە سەرباری گۆڕانكاری لە پۆستی یاریدەدەری پارێزگا نەكرێت بەو پێیەی پۆستێكی گرنگە لەناو پارێزگادا، بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی ڕاستەوخۆی سەرۆكوەزیران عێراق لەسەر ئەو گۆڕانكارییانە.

 

پێشتریش مستەفا كازمی بڕیاری دا گۆڕانكاری لە پۆستی پلە باڵاكان و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی سەر بەدەزگاكانی حكومەتەكەیدا نەكرێت تا ئەو ڕەزامەندی لەسەر نەدات، بەڵام بڕیارە خۆی ژمارەیەک گۆڕانکاری گرنگ بکات لە تەواوی جومگەکانی حکومەتى عێراقی کە هەندێک سەرچاوە باس لە گۆڕینی شەش هەزار پۆست دەکات.