ناس کورد-
سەرۆکی ئەنجومەنی کاروباری ناوخۆی یەکگرتوو ڕایگەیاند، هەر سەرەتا لەگەڵ بانگهێشتکردنیان بۆ بەشداریکردن لە کابینەى نۆیەمی حکومەتى هەرێم "پێمانوابوو کە حکومەت سەرکەوتوو نابێت و ناتوانێت بەربەستەکان تێپەڕێنێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکى ئەنجومەنی کاروباری ناوخۆی یەکگرتوو بە ناس کوردی وت، "ئێمە حزبێکی ئۆپۆزسیۆنین، بە هەموو شێوەیەک پشتگیری ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دەکەین لەبارەى موچە و خراپی حکومڕانی لە هەرێم."