گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بای بەوارح ڕوو لە عێراق دەکات و پلەکانی گەرما بەرزدەکاتەوە

2020.06.28 - 09:52
بای بەوارح ڕوو لە عێراق دەکات و پلەکانی گەرما بەرزدەکاتەوە

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراق پێشبینی دەکات بەهۆی هەڵکردنی بای "بەوارح"  پلەکانی گەرما لە هەموو عێراقدا بە تایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق تا ڕادەیەکی زۆر بەرزبێتەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ى حوزەیرانی 2020 ، واسق سەلامی، شارەزای کەشناسیی عێراقی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ  لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق کەشوهەوا ساماڵ و خۆرەتاو دەبێت لەگەڵ هەڵکردنی با کە خێرایەکەی لە ئاستێکی مامناوەندا دەبێت".

 

دەشڵێت: "ئاڕاستەی بایەکان بەڕووی باکوری خۆرئاوادەبن، خێرایەکەشیان لەسەرخۆ مامناوەندی دەبێت لە نێوان 20 بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".

 

بەپێی پێشبینییەکانی سەلامە، بەراورد بە دوێنێ، پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق بەرزدەبێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت، "دهۆک 37 پلە، هەولێر40 پلە، سلێمانی 35 پلە، کەرکوک 43 پلە، موسڵ 41 پلە، سەڵاحەدین 44 پلە، دیالە 45 پلە، ئەنبار 42 پلە، بەغدا 43 پلە، پارێزگاکانی حلە و دیوانییە 44 پلە، کەربەلا 43 پلە، پارێزگانی واست و نەجەف 44 پلە، سەماوە 45 پلە، ناسریە و میسان 47 پلە پارێزگای بەسرەش 48 پلە".

 

ئەو کەشناسە عێراقییە ڕونیشیکردەوە کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لەم ماوەیدا دەگەڕێتەوە بۆ هەڵکردنی بای (بەوارح) کە ماوەی هەڵکردنی لە نێوان سێ بۆ 10 ڕۆژدایە کە بەشێوەیەکی بەرچاو لە مانگەکانی حوزەیران و تەموزدا لە عێراقدا چالاک دەبێت.