گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا 20 كەسایەتی كێبركێی ترەمپ دەكەن

2019.04.17 - 09:24
لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا 20 كەسایەتی كێبركێی ترەمپ دەكەن

ناس كورد-
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە بڕیارە لە ساڵی 2020 دا ئەنجام بدرێت، پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 20 كەسایەتی خۆیان كاندید بكەن و كێبركێی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.

.

كاندیدە پێشبینیكراوەكان بەسەر چەند توێژێك دابەش بوون، هەندێكیان ئەندامی ئەنجومەنی پیران یان پەرلەمانن، هەندێكیان سەرمایەدارن، بەشێكیشیان ئەندامی حزبی كۆماری یاخود پارێزگاری ویلایەتەكانن یان لێپرسراوی دەوڵەتن.

.

لەدەركەوتووترین ئەو ناوانەی پاڵێوراوون بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا:
1-كۆری بۆكەر پارێزگاری نیۆێوركی پێشوو، سیناتۆرە لەسەر ویلایەتی نیوجێرسی، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانە.

.
2- كێرستن گیلبڕاد سیناتۆر لەسەر ویلایەتی نیویۆرك، سەركردەی ئەو شەڕانەیە كە دژی دستدرێژی سێكسی لە سوپادا و حكومەتدا ئەنجام دەدرێت، و ئەندامی ئەنجومەنی پیرانە.

.

3- كامالا هاریس، سیناتۆر لەسەر ویلایەتی كالیفورنیا، پێشتر داواكاری گشتی بووە، خەباتی كردووە لەپێناو چاكسازی لە سیستمی دادگاكانی تاوان، و ئەندامی ئەنجومەنی پیرانە.

.

4- ئیمی كلوبشەر، سیناتۆرە لەسەر ویلایەتی مینیسۆتا، بانگەشەی گەیاندنی دەنگی هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای ناوەڕاست دەكات لە وڵاتەكەی، كە لەهەڵبژاردنی 2016دا كەس گوێی لە داواكانیان نەگرت، و ئەندامی ئەنجومەنی پیرانە .

.

5- بێڕنی ساندەرس، سیناتۆرە لەسەر ویلایەتی فیرمۆنت، سۆسیالێستێكی دیموكراتە، 43% دەنگی هێنا لە هەڵبژاردنە بەراییەكانی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆمار لە 2016، و ئەندامی ئەنجومەنی پیرانە .

.

6- جۆن دیلانی پێشتر نوێنەری ویلایەتی ماریلاند بووە لە پەرلەمانی ئەمریكا، بڕیاری بەشداریكردنی كێبڕكێی سەرۆكایەتی ئەمریكای داوە لە 2017 وە.

.

7- تۆلسی جابارد، تەمەنی 37 ساڵە، و بەڕەچەڵەك خەڵكی دورگەی هاوایە، ئەندامی پەرلەمانە، و لە هەڵبژاردنەكانی 2016 پاڵپشتی پاڵێوراو "بیرنی ساندەرزی" دەكرد بۆ سەرۆكایەتی كۆمار ، و یەكێكە لە سەبازە دێرینەكانی سوپای ئەمریكا .

.
8- بیتو ئۆڕۆڕك ئەندام پەرلەمانی پێشوو لەسەر ناوچەی ئیل باسۆی ویلایەتی تیكساس، وەك ئەستێرەیەكی دیموكراتەكان دەركەوت لە 2018 دا، بەوەی بڕێكی زۆری پارەی كۆكردەوە تا دەنگ بهێنێ و بچێتە ئەنجومەنی پیران، بەڵام سەركەوتوو نەبوو.

.

9- تیم ڕایان خەڵكی ویلایەتی ئۆهاێویە، لە هەڵبژاردنی نێوخۆی حزبی دیموكراتخوازەكان لە 2016 دا بۆ سەرۆكایەتی حزبەكە، نەیتوانی سەركەوتن بەرامبەر " نانسی بیلۆسی" بەدەستبهێنێت، و هەمیشە بانگەشەی ئەوە دەكات كە دەبێت دیموكراتخوازەكانی ئەمریكا متمانەی چینی كرێكار بەدەستبهێننەوە .

.

10 – ئیریك سوالوێل ئەندامێكی دەركەوتووی لیژنەی هەواڵگری لە ئەنجومەنی نۆێنەرانە، دروشمی كۆنتڕوڵكردنی چەكی لەسەرەتادا و دواتر گفتوگۆ دەربارەی سیاسەتی ننیشتمانی وڵات بەرزكردۆتەوە.

.

11- جۆ بایدن تەمەنی 76 ساڵە، و جێگری سەرۆكی پێشووە، و بەپێی پێشبینیە سەرەتاییەكان شیاوترین كاندیدە بۆ ئەو پۆستە.

.

12- جۆن هیكنلۆبەر، بۆ دوو خول فەرمانڕەوای ناوچەی كۆلۆڕادو بوو، سەرۆكی شارەوانی دنفەر بووە، هەمیشە خۆی بەوە ناساندووە كە كەسێكە بە ئەقڵ بڕیار دەدات نەك سۆز، هاوڕێی ژینگە و پارە و كارە.

.

13- جای ئینسلی پارێزگاری واشنتون بووە، و سەرۆكی پێشووی دادوەرە دیموكراتخوازەكان بووە، گرنگی بە ژینگە و كەشو هەوا دەدا.

.

14- بیت بۆتیگیج، یەكێكە لە جەنگاوەرە دێرینەكانی سوپای یەدەگی دەریایی ئەمریكا، بەشداری شەڕی ئەفغانستانی كردووە، فەرمانڕەوای ناوچەی "ساوس بەند" بووە و بەكەسێكی "گەی" ناسراوە.

.

15- جولیان كاستڕۆ، فەرمانڕەوای پێشووی شاری "سان ئەنتۆنیو" بووە، وەزیری نیشتەجێ و گەشەپێدانی شار بووە، لە سەرەتاكانی دەستبەكاربوونی دوناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا دەستیكرد بە گەشتكردن بە هەموو ویلایەتەكانی ئەمریكا بۆ پاڵپشتیكردنی نەوەیەكی نوێی سەركردەی دیموكراتخوازەكان .

.

16- واین میسام، بەڕەچەڵەك خەڵكی جامایكایە، یاریزانی پێشووی تۆپی پێیە لەزانكۆی ویلایەتی فلوریدا، سەرۆكی شارەوانی "میراماڕ" بووە لە ویلایەتی فلۆریدا.

.