گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا لە شەپۆلی یەکەمی کۆرۆناداین و ئاگاتان لە شەپۆلی دووەم بێت.. تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات

2020.06.28 - 09:08
هێشتا لە شەپۆلی یەکەمی کۆرۆناداین و ئاگاتان لە شەپۆلی دووەم بێت.. تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی جەختیکردەوە عێراق هێشتا لە شەپۆلی یەکەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و هۆشداریشی دا لە دەستپێکردنی شەپۆلی دووەم ئەگەر هاتوو هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نەبن. 

 

حازم جومەیلی، بریکاری وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئاژانسی فەرمی حکومەتی وت، "عێراق هێشتا لە شەپۆلی یەکەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە، هەرچەندە زۆرێک لە وڵاتان چوونەتە شەپۆلی دووەمەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەکاری و چەند ڕێکارێکی لایەنە پەیوەندیدارەکان هێشتا شەپۆلی دووەمی ئەو ڤایرۆسە لە عێراق دەستی پێنەکردووە."


دەشڵێت، "ڤایرۆسەکە خۆی دەگۆڕێت و شێوە و هەڵسوکەوتێکی جێگیری نییە، هێشتا چەند نهێنییەکیش هەن کە شاراوەن لەبارەیەوە."


ئاماژەى بەوەشکرد هۆشداری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ بڵاوبوونەوەى شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە پشتی بە بنەمای زانسی و توێژینەوە بەستووە، بۆیە هۆشداری دەدات کە هەڵگرتنی ڕێکارەکان و پابەندن نەبوونی هاوڵاتیان وڵات بەرەو شەپۆلی دووەم دەبات.


جەختیشیکردەوە کە هاوڵاتیان خۆیان بەشێکی گەورەى بەرپرسیاری دەکەوێتە سەر شانیان بۆ ڕێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە، هێشتا چەند دەنگێک هەن کە دەیانەوێت هاوڵاتیان سارد بکەنەوە لە ڕێکار و ڕێنماییەکان بەهۆکاری تایبەت و کۆمەڵایەتی و دینی.