گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەيەكى عێڕاقى: شەش لە ئەندامە دەستگيركراوەكانى كەتيبەكانى حزبوڵڵا ئازاد كراون

2020.06.27 - 23:02
سەرچاوەيەكى عێڕاقى: شەش لە ئەندامە دەستگيركراوەكانى كەتيبەكانى حزبوڵڵا ئازاد كراون

ناس کورد- 

سەرچاوەيەكى عێراقى ئاشكرايكرد، شەش لەو 13 ئەندامەى كەتيبەكانى حزبوڵڵا كە شەوى هەينى لە شارى بەغدا دەستگيركران ئازاد كراون.

 

ماڵپەڕى "روسيا اليوم" لەزارى سەرچاوەيەكى عێراقيەوە بڵاويكردوەتەوە، دادوەرى حەشدى شەعبى، شەش لە ئەندامە دەستگيركراوەكانى كەتيبەكانى حزبوڵڵاى ئازاد كردوە، ئەوەش دوای ئەوەى تەئكيد كراوەتەوە كە لە هەڵدانى موشەكەكانى ناوچەى سەوز تێوەنەگلاون.

 

سەرچاوەكە ڕونيشيكردوەتەوە، لەئێستادا حەوت ئەندامى ئەو گروپە ميليشاييە ئازاد نەكراون و لێكۆڵينەوە لەگەڵياندا بەردەوامە.

 

پێشتريش سەرچاوەيەكى ئەمنى عێراقى ئاشكرايكردبوو، دەسەڵاتدارانى عێراق ئەندامە دەستگيركراوەكانى كەتيبەكانى حزبوڵڵايان داوەتە دەست ئاسايشى حەشدى شەعبى.

 

شەوى هەينى هێزە ئەمنيەكانى عێراق لە پرۆسەيەكى تايبەتدا ژمارەيەك ئەندامى كەتيبەكانى حوبوڵڵايان لە بارەگەيەكيان لە شارى بەغدا دەستگير كرد و دەستيشيان بەسەر دوو سەكۆى هەڵدانى موشەكدا گرت.