گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی خواردنەوەی ماددەی پاکژەکردنی دەست حەوت کەس لە ئەمریکا بوون بە قوربانی

2020.06.27 - 22:59
بەهۆی خواردنەوەی ماددەی پاکژەکردنی دەست حەوت کەس لە ئەمریکا بوون بە قوربانی

ناس کورد-

بەهۆی خواردنەوەی ماددەی پاگژەکردنی دەست، چەند کەسێک لەیەکێک لە ولایەتەکانی ئەمریکا گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەشیان بەهۆی ژەهراویبوونیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

 

دەستەی تەندروستیی ولایەتی نیومەکسیکۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە ئاکامی  خۆاردنەوەی ئەو شلەی کەوەک ماددەی پاکژە بەکاردەهێنرێت بۆ پاککردنەوەی دەستەکان، حەوت کەس لە ولایەتی نیۆمکسیکۆی ژەهراویبوون و لە ئاکامادا سێ کەسیان مردون و یەکێکیشیان بینایی چاوی لەدەستداوە و سێ کەسی  دیکەشیان لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن لەژێر چاودێری وردان و باری تەندروستیان ناجێگیرە".

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەستەی تەندروستیی ولایەتی نیو مەکسیکۆ، پۆلیس لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر ڕووداوەکە و تائێستا نەزانراوە ئەو هۆکارە چی بووە کە پاڵی بەو کەسانەوە ناوە ئەو ماددەیە بەکاربهێنن بۆ خواردنەوە.

 

ئامارەکانی دەستەی تەندروستیی ولایەتی نیو مەکسیکۆ ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردوە: "لە مانگی ئایاری ڕابردوودا دەیان حاڵەتی ژەهراویبوون بە ماددە کهولییەکانی لە نەخۆشخانەکانی ولایەتەکە تۆمارکراوە".

 

ئەوەشخراوەتەوەڕوو، ئەو شلەیەی کە بەکاردەهێنرێت بۆ پاکژکردنی دەست پێکهاتەکەی لە کهول و ماددەی ( میسانۆل) دروستکراوە کە ئەوەش ماددەیەکی ژەهراوییە و بۆ خواردنەوە مرۆڤ ناشێت. 

 

ئەوەش لەکاتێکدا، هەندێک کەس لە ماوەی ڕابردوودا بۆ بێ هۆشکردنی خۆیان بەکاریانهێناوە، بۆیە هەر لەسەروبەندی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا دەسەڵاتی فیدراڵی ئەو وڵاتە  قەدەغەی چوونە ژوورەوی ئەو جۆرە ماددەیەی بۆ ناو زیندانەکان کردووە.