گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نزيكەى نيو مليۆن گيان لەدەستدان تۆمار كراون

كۆرۆنا بەردەوامە لە باڵكێشان بەسەر جيهاند.. توشبوان 10 مليۆنی تێپەڕاند

2020.06.27 - 21:29
كۆرۆنا بەردەوامە لە باڵكێشان بەسەر جيهاند.. توشبوان 10 مليۆنی تێپەڕاند

ناس کورد- 

ڤايرۆسى كۆرۆنا بەردەوامە لە بڵاوبونەوە و ئێستاش ڕۆژانە نزيكەى 200 هەزار توشبوو و هەزاران گيانلەدەستدان لەسەرتاسەرى جيهانا تۆمار دەكرێن، بەپێى دوايين ئامارەكانيش ژمارەى توشبوان 10 مليۆنى تێپەڕاندووە و گيان لەدسەتدانيش نزيكى نيو مليۆن بووەتەوە.

 

بەپێى داتاكانى پێگەى جيهانى worldometers ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا گەيشتوەتە زياتر لە يەك مليۆن كە  زياتر لە دوو مليۆن و 500 هەزار توشبووى لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا و نزيكەى مليۆنێك و 300 هەزارى لە وڵاتى بەڕازيل و زياتر لە 600 هەزارى لە ڕوسيا و زياتر لە 500 هەزار توشبووش لە وڵاتى هندستانن.

 

هەرچى وڵاتەكانى ترە بەپێى ڕيزبەنديەكە بريتين لە "بەريتانيا، ئيسپانيا، پيرۆ، چيلى، ئيتاڵيا، ئێران، مەكسيك و پاكستان و توركيا" و بەدواى ئەوانەشدا سەرجەم وڵاتەكانى جيهان ژمارەيەكى زۆر توشبوونيان تۆمار كردوە.

 

سەرەڕاى ئەوەى پێشبينى ئەوە دەكرا، لە وەرزى گەرمادا ژمارەى توشبوان بە تەواوەتى كەمبكات بەڵام وا دەردەكەوێت گەرما كاريگەريەكى ئەوتۆى نييە لەسەر ئەو ڤايرۆسە نوێييە.

 

هەرچى سەبارەت بە ژمارەى گيانلەدەستدانە، تائێستا نزيكەى نيو مليۆن كەس گيانيان لەدەستداوە، لەمەشدا هەر ئەمريكا پێشەنگە و نزيكەى 128 هەزار گيانلەدەستدانى تۆمار كردوە، دواى ئەويش بەڕازيل بە زياتر لە 56 هەزار و بەريتانيا بە زياتر لە 43 هەزار و 500 و ئيتاڵيا بە بە نزيكەى 35 هەزار و فەرەنسا بە نزيكەى 30 هەزار و ئيسپانيا بە زياتر لە 28 هەزار و دواى ئەوانيش سەرجەم وڵاتانى جيهانى لە ڕيزبەنديەكەدا دەبينرێن.

 

بەپێى داتاكانى ڕۆژانە وا دەردەكەوێت، ڤايرۆسى كۆرۆنا COVID-19 نيازى خاوبونەوەى نييە و لەسەر شەپۆلە داگيركاريەكەى بەردەوام دەبێت و تا ڤاكسينێكى كاريگەر و سەركەوتووى بۆ دروست نەكرێت كۆڵ لە جيهان نادات.