گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لێدانێکی ڕاستەخۆ هەموو شتێکی لە بەرشەلۆنە تێکدا و خزمەتێکی گەورەی ڕیاڵ مەدریدی کرد

2020.06.27 - 20:12
لێدانێکی ڕاستەخۆ هەموو شتێکی لە بەرشەلۆنە تێکدا و خزمەتێکی گەورەی ڕیاڵ مەدریدی کرد

ناس کورد-

لێدانێکی ڕاستەوخۆ دوو خاڵی گرنگی لەدەست یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دا و بووەهۆی یەکسانبوونی ئەو یانەیە لەگەڵ یانەی سێڵتافیگۆ.

 

ئەمشەو شەممە لە یارییەکانی جەولەی 32ی خولی ئیسپانیدا، هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و سێلتافیگۆ ڕوبەڕووی یەکتر بوونەوە، لەسەرەتای یارییەکە و لە خولەکی 20 لویس سوارێز بەرشەلۆنەی کردە خاوەن گۆڵی یەکەم و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

 

لەگێمی دووەم و لەخولەکی 50 سێلتافیگۆ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، بەڵام لەخولەکی 60 جارێکیتر بەرشەلۆنەی پێشخست و گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد.

 

ئەگەرچی بەرشەلۆنە لە چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی یارییەکە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەدا بوو، بەڵام لە خولەکی 87 یاگۆ ئەسپاسی هێرشبەری سێڵتافیگۆ هەموو شتێکی لە بەرشەلۆنە تێکدا و بەلێدانێکی ڕاستەوخۆ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.

 

بەوەش لە ئەنجامی بردنەوەی ریاڵ مەدرید، ئەوا ئەو یانەیە بە دوو خاڵ پێش بەرشەلۆنە دەکەوێت و بەتەنها دەچیتە یەکەمی ڕیزبەندی لالیگا.