ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی 22 توشبووی دیکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی چاکبووان گەیشتە 689 کەس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند: " 22 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردڵ: "ئەو توشبووانە دوای ئەوەی پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی هەولێر، کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە 689 کەس.