گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

باڵە فڕیوەکەی هۆڵەندا لەبڕیاری وازهێنان پاشگەزبوویەوە و گەڕایەوە یاریگاکان

2020.06.27 - 19:16
باڵە  فڕیوەکەی هۆڵەندا لەبڕیاری وازهێنان پاشگەزبوویەوە و گەڕایەوە یاریگاکان

ناس کورد-

لە بڕیارێکدا و بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، ئاریان ڕۆبنی ئەستێرەی هۆڵەندی گەڕایەوە بۆ یاریکردن و گرێبەستی لەگەڵ یانەی گرۆنیگینی وڵاتەکەی واژوو کرد.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، یانەی گرۆنگینی هۆڵەندی ڕایگەیاند: "ئاریان رۆبن گەڕاوەتەوە بۆ یاریکردن و گرێبەستێکی لەگەڵ یانەکەماندا بۆماوەی ساڵێک واژوو کردووە".

 

بڕیارەکەی باڵە فڕیوەکەی هۆڵەندا لەکاتێکدایە، وەرزی ڕابردوو لەدوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن، وازهێنانی یەکجارەکەی لە یاریکردن ڕاگەیاند و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێنەکردەوە.

 

لەدوای وازهێنانی لە یاریکردن، لەم وەرزەدا ڕۆبن بەردەوام بوو لە مەشقکردن و لەدوای وەستاندنی خولەکانی تۆپی پێ بەهۆی کۆرۆناوە بۆ ماوەی چەند مانگێک، ڕۆبن بڕیاریدا بگەڕێتەوە یاریکردن.

 

لەمێژووی ژیانی وەرزشیدا ڕۆبن بۆ چەندین یانەی ئەوروپی یاری کردووە، لە گرنگترینیان، چێلست، ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن، بەڵام زۆرترین دەستکەوتەکانی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەدەستهێناوە، کە گرنگترینیان بردنەوەی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2013 بوو.