گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا: تا گروپە چەکدارەکان هەبن عێراق گەشەناسێنێت

2020.06.27 - 18:52
بەریتانیا: تا گروپە چەکدارەکان هەبن عێراق گەشەناسێنێت

ناس کورد-

ستيڤن هيكى، باڵيۆزى بەريتانيا لە عێڕاق دەڵێت، گەشەسەندنى ئابورى عێراق بەندە بە ڕزگاربوون لە گروپە چەكداریيەكان و پێويستە سەرەتا كێشە ئەمنيەكان چارەسەر بكرێن.

 

هيكى لە ئەكاونتى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر نوسیویەتی، ناتوانرێت سەرکەوتن بەسەر ئەو ئاڵنگارییە ئابورییانەدا بەدەستبهێنرێت كە ڕووبەڕووى دەوڵەت بوونەتەوە بەبێ چارەسەركردنى كێشە ئەمنيەكان.

 

دەشڵێت، تاوەکو ئاسايش لاواز بێت و گروپە چەكداريیەكان كە لە دەرەوەى دەسەڵاتى دەوڵەت كار دەكەن هەبن، وەبەرهێنان و هەلى كار و گەشەى ئابورى بەردەوام كە عێڕاقيەكان شايستەيين بەدينايەت.

 

چەندين گروپى چەكدارى لە عێڕاق هەن كە لە دەرەوەى دەسەڵاتى دەوڵەت و تەنانەت حەشدى شەعبيشن، ئەو گروپانە سەربە كۆمارى ئيسلامى ئێرانن و ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا بەوە تۆمەتباريان دەكات كە ئەو بنكە سەربازيانەى ئەمريكايان تێدايە موشەك باران دەكەن.

 

تويتەكەى باڵيۆزى بەريتانيا لە بەغدا دواى دوو ڕۆژ لەوە دێت كە هێزە عێراقيەكان پرۆسەيەكى هەڵكوتانە سەر بارەگايەكى كەتيبەكانى حزبوڵڵاى سەربە ئێڕانيان لە شارى بەغدا ئەنجامدا و لە پرۆسەكەدا 14 ئەندامى ئەو ميليشيايە دەستيگركران و دەستيش بەسەر دوو سەكۆى هەڵدانى موشەكدا گيرا.