ناس کورد-
لە هەڵکشانی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنادا لە هەرێمی کوردستان، سلێمانی پشکی شێری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی بەرکەوتووە، بەوپێیەی، %72ی کۆی توشبووانی هەرێم لەو پارێزگایەن، هەروەها %85ی مردووانیش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەگەرچی لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەرێم و لە مانگی ئازاردا توانرا تا ڕادەیەکی باش مەترسییەکان کەمبکرێنەوە و ژمارەکان لەئاستێکی کەمدا بهێڵدرێنەوە، بەڵام لەکۆتایی مانگی ئازاردا، شەپۆلێکی دیکەی توشبوون هەرێمی گرتەوە و ژمارەکان بەخێرایی زیادیان کرد کە تائێستاش بەردەوامە.
تاوەکو ئەمڕۆ شەممە، 27ی حوزەیرانی 2020، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە لە هەرێم گەیشتووەتە پێنج هەزار و 185 کەس و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە 162 کەس.
ئەو پێنج هەزار و 185 توشبووە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
سلێمانی: %72
هەولێر: %22
دهۆک: %3
هەڵەبجە: %2
هاوکات، لەژمارەی گیانلەدەستدانیشدا، سلێمانی هەر لە پلەی یەکەمدا هاتووە، ئەو 162 توشبووەی گیانیانلەدەستداوە بەمشێوەیە دابەشبوون:
سلێمانی: %85.1
هەولێر: %13.5
هەڵەبجە: %1.2
دهۆک: %0.0
هەروەها تائێستا هەزار و 600 توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، بەمشێوەیە:
سلێمانی: %47
هەولێر: %41
دهۆک: %8
هەڵەبجە: %2.5