گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆمپانياكان يەك لەدواى يەك دەكشێنەوە.. فەيسبوك دەیان مليار دۆلار زيانی کردووە

2020.06.27 - 18:21
كۆمپانياكان يەك لەدواى يەك دەكشێنەوە.. فەيسبوك دەیان مليار دۆلار زيانی کردووە

ناس کورد- 

بەهۆى تۆمەتباركردنى بە نەسڕينەوەى نامە و پۆستە ڕەگەزپەرستیيەكان، چەندين كۆمپانياى بەناوبانگى جيهان ڕيكلامەكانيان لە كۆمپانياى فەيسبوك دەوەستێنن و بەهۆیەوە كۆمپانياكە زياتر لە حەوت مليار دۆلار زيان دەكات، و پشكەكانيشى 56 مليار دۆلار دادەبەزێنێت.

 

پێگەى بلومبێرگى ئەمريكى لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردوەتەوە، مارك زوكەربێرگ، سەرۆكى جێبەجێكارى فەيسبوك بڕى حەوت مليار و 200 مليۆن دۆلار زيانى كردوە، ئەوەش دواى ئەوەى چەندين كۆمپانيا ڕيكلامەكانيان وەستاند.

 

ئەوەش هاتوە، ڕۆژى هەينى پشكەكانى فەيسبوك بە رێژەى 8.3% دابەزينيان بەخۆيەوە بينيوەکە گەورەترين دابەزينە لەماوەى سێ مانگى ڕابردودا تۆماری كردبێت، هەروەها دواى ئەوەى كۆمپانياى "يونيليڤەر" و چەندين كۆمپانياى تر ئاشكرايانكرد كە ڕيكلامەكانيان لە تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك و پێگەكانى ترى سەر بە هەمان كۆمپانيا كێشاوەتەوە، بەوەش نرخى پشكەكانى بە بڕى 56 مليار دۆلار پاشەكشەى كردوە.

 

بەپێى زانياريەكانى پێگەكە، بەهۆى ئەوەشەوە سەروەتى زوكەربێرگ پاشەكشەى كردوە بۆ 82 مليار و 300 مليۆن دۆلارى ئەمريكى.

 

پێشتريش چەندين كۆمپانياى گەورەى وەك "ڤێريزۆن" و "كۆكا كۆلا" و "هێرشێى" و ژمارەيەكى تر كۆمپانيا ڕيكلامەكانيان لەسەر تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك و ئينستاگرام ڕاگرت، ئەو كۆمپانيايانە فەيسبوك بەوە تۆمەتبار دەكەن كە ڕێوشوێنى پێويست بۆ سڕينەوەى نامە و پۆستە ڕگەزپەرستانەكان و زانيارى درۆ نەگرتوەتەبەر.

 

سەبارەت بەو بارودۆخەش ڕۆژى هەينى زوكەربێرك ڕايگەياندبوو، لەمەودوا هێما دەدەن لەو بڵاوكراوە هەواڵيانەى كە ڕێساكانى كۆمپانياكە پێشێل دەكەن، هەمان هێما بۆ سەرجەم بڵاوكراوە و ڕيكلامەكانى تايبەت بە هەڵبژاردن بەكاردەهێنن، هەروەها لينكێكى بۆ دادەنرێت بۆ ئەوەى بەكارهێنەر بگەيەنێتە زانيارى متمانە پێكراو.

 

زوكەربێرك تەئكيديشى كردووەتەوە، فەيسبوك ڕيكلامەكانى ڕەگەزپەرستى و جياوازى ئايينى و سێكسى ئەو ڕيكلامانەى هەڕەشەن لەسەر سەلامەتى جەستەيى و تەندروستى قەدەغە دەكات.