گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’خەڵکێکی زۆر لە بانکی خوێن چاوەڕیی دەکردین.. ئێوەش وەرن’’

سلێمانی؛ چوار خوشک و برای چاکبووەوە لە کۆرۆنا پێکەوە پلازمای خوێن دەبەخشن (وێنە)

2020.06.27 - 18:07
سلێمانی؛ چوار خوشک و برای چاکبووەوە لە کۆرۆنا پێکەوە پلازمای خوێن دەبەخشن (وێنە)

ناس کورد-

چوار ئەندامی خێزانێک دوای ئەوەی توشی کۆرۆنا بوون و چاکبوونەوە، هەرزوو بەدڵێکی فراوانەوە چوون بۆ بەخشینی پلازمای خوێن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی چەند توشبوویەکی دیکە و داواش دەکەن سەرجەم چاکبووان ئەو کارە بکەن.

 

ئەو چوارکەسە پێکهاتوون لە دوو خوشک و دوو برا، ئەمڕۆ شەممە، سەردانی بانکی خوێنی سلێمانیان کرد بۆ بەخشینی پلازمای خوێن بەو کەسانەی کە توشبووی کۆرۆنان و پێویستیان پێیەتی بۆ چارەسەر.

 

لاژە تەها، یەکێکە لە ئەندامانی ئەو خێزانە کە پلازمای خوێنی بەخشیوە، ئەو بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو کەسانەی کە پلازمامان پێبخەشین نەماندەناسین، هەرکە چوینە بانکی خوێن خەڵکێکی زۆر لەوێ لە چاوەڕوانی دەستکەوتنی پلازمادا بوون و لەوێ بینیمانن و پلازماکەی ئێمەیان پێدان".

 

وتیشی: "بەشێك لە پلازماکەش کە بۆ هاوتای جۆری خوێنی توشبووانی دیکە نەبوو، ناردیان بۆ نەخۆشخانەکان بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیانە".

 

ئەوان جگە لە خۆیان، باوکیشیان تووشی ڤایرۆسەکە بووە و چەند ڕۆژێکە چاکبووەتەوە، لاژە ئاماژەی بەوەکرد: "باوکم لەدوای ئێمە پەتاکەی تێپەڕاند، بۆیە هەفتەیەکی دیکە دەتوانێت پلازما ببەخشێت".

 

ئەو کچە گەنجەی کە شکستی بە کۆرۆنا هێنا ئاماژەی بەوەشکرد: "داوا لەسەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە توشبووی کۆرۆنا بوون و چاکبوونەتەوە، بچن پلازمای خوێنیان ببەخشن و ژیانی چەند کەسێکی دیکە ڕزگاربکەن".

 

لەدوای هەڵکشانی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی، ژمارەی ئەو توشبووانەشی کە تەندروستییان ناجێگیرە زیادی کرد، هەربۆیە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی وەک ڕێگایەکی چارەسەر، پلازمای خوێنی ئەو کەسانەی لە پەتاکە چاکبوونەتەوە بەکاردەهێنێت بۆ ئەو توشبووانەی تەندروستییان ناجێگیرە. 

me_ga.php?id=367me_ga.php?id=371me_ga.php?id=369me_ga.php?id=368me_ga.php?id=370