گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

11 کەس خۆیان بۆ پۆستى پارێزگاری نەینەوا کاندیدکردووە

2019.04.16 - 23:32
11 کەس خۆیان بۆ پۆستى پارێزگاری نەینەوا کاندیدکردووە

ناس كورد – فوئاد عەبدوڵا

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، لە ماوەى سێ ڕۆژدا 11 کەس خۆیان بۆ وەرگرتنى پۆستى پارێزگاری نەینەوا کاندیدکردووە و سی ڤی خۆیان پێشکەشی ئەنجومەنەکە کردووە.

خەڵەف ئەلحەدیدی، ئەندامی ئەنجومەنى پارێزگاری نەینەوا بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، سی ڤی ئەو کەسانە ڕەوانەى بەشی یاسایی کراون بۆ هەڵسەنگاندن.

.

وتیشى، "ناوی هیچ یەکێک لە کاندیدەکان بڵاوناکەینەوە تاوەکو ڕێکارە یاساییەکان تەواودەبن بۆئەوەى هیچ لایەنێک موزایەدە نەکات".

ئاماژەى بەوەشکرد، "دەبێت ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر کاندیدەکە ڕێکبکەون و دەنگی ئەوان بەدەست بهێنێت".

.

پڕكردنەوەی پۆستی پارێزگاری نەینەوا مشتومڕێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا تا كار گەیشتە ئەوەی داوابكرێت دەستنیشانكردنی پارێزگارێكی نۆی لە پەرلەمانی عێراقەوە بێت  و تەواوی پەرلەمانتارەكانی ئەو پارێزگایە لەسەری ڕێكبكەون.

24ی ئازاری 2019، پەرلەمانی عێراق بە كۆی دەنگ بڕیاری لەكار لادانی پارێزگاری پێشوی " نەوفەل ئەلعاگوب"  و هەردوو جێگرەكەی  دەركرد بەهۆى نقومبوونی قەیاغەکەى موسڵ  كە  118 كەس بونە خنکان.