ناس کورد-
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت و بەگوێرەی خشتەیەکی تایبەت بە لێبڕینی موچە کە دەست ناس کورد کەوتووە، بڕینی موچە لە %15ەوە دەستپێدەکات تاوەکو %50.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەگەرچی پێشتر خشتەیەک دیاریکرا کە بڕینی موچەی ئەو وەزارەتە لە %5ەوە دەستیپێ دەکرد، بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ناس کوردی وت، بەوشێوەیەش نەتوانراوە موچەی وەزارەتەکە بۆ %79ی کۆی موچە کەمبکاتەوە.
هەربۆیە وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری دا خشتەیەکی دیکە دابنێت و بەم خشتەیە موچەی پێشمەرگە کەمبکرێتەوە بەگوێرەی پلەی پێشمەرگە:
خشتەکە
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتەکە بەناس کوردی وت: "بڕیاربوو کەمترین ڕێژەی لێبڕین %21 بێت، واتە پێشمەرگەیەکی ئاسایی کە موچەکەی 500 هەزار دینارە، %21ی لێببڕدرێت، بەڵام وەزیری پێشمەرگە بەوە ڕازی نەبووە و دواجار بڕیاردراوە کە ڕێژەی لێبڕینەکە لە %15ەوە دەستپێبکات".
لەدوای دابەزینی نرخی نەوت و بەردەوامی کێشەکانی بەغدا و هەرێم لەسەر نەوت و بودجە و دروستبوونی قەیرانی دارایی لە هەرێم، چەند مانگێکە حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە لەکاتی خۆیدا موچە دابەشبکات، هەر بەوهۆیەشەوە بڕیاردرا بۆ ئەم مانگە بەشێک لە موچەی موچەخۆران ببڕدرێت.