ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 69 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق تۆمارکراون و هەروەها 101 توشبووی دیکەی نەخۆشییەکەش گیانیانلەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە، 27ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتەکە دەڵێت، نۆ هەزار و 630 پشکنینی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەنجامدراوە، لەدوای تۆمارکردنی دوو هەزار و 69 حاڵەتی نوێ، ژمارەی گشتیی توشبووان گەیشتە 43 هەزار و 262 توشبوو.
توشبووانی نوێ بەپێی پارێزگاکان؛
بەغدا\ڕەسافە: 303
بەغدا\کەرخ: 340
بەغدا\شاری پزیشکی: 37
نەجەف: 132
سلێمانی: 255
هەولێر: 50
دهۆک: 6
کەربەلا: 92
کەرکوک: 48
دیالە: 77
واست: 59
بابل: 62
بەسرە: 116
میسان: 174
دیوانیە: 99
زیقار: 157
ئەنبار: 18
نەینەوا: 14
سەڵاحەدین: 7
موسەنا: 23
هەر لەو ڕۆژەدا، 101 توشبووی نەخۆشییەکە گیانیانلەدەستداوە و ژمارەى گشتیی مردووانیش گەیشتووەتە هەزار و 660 حاڵەت.
هاوکات هەزار و 79 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و ژمارەى گشتیی چاکبووەکانیش گەیشتووەتە 19 هەزار و 938 حاڵەت.