گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند زانیارییەکی نوێ لەبارەى ئۆپراسیۆنەکەى دژە تیرۆر ئاشکرا دەکات

وتەبێژی کازمی: شکۆی دەوڵەتی عێراق دەگەڕێنینەوە

2020.06.27 - 15:03
وتەبێژی کازمی: شکۆی دەوڵەتی عێراق دەگەڕێنینەوە

ناس کورد-

وتەبێژی مستەفا کازمی، فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختیکردەوە بەپێی یاسا "شکۆی عێراق دەگەڕێننەوە"، ئەوەش دوای هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردنی میلشیاکانی حزبوڵا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە.

 

شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو و لە پێشهاتێکی نوێ و دەگمەندا لە مێژووی عێراقی دوای سەدام، هێزێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگری و دەزگای دژە تیرۆری عێراقی هەڵیانکوتایە سەر بارەگایەکی میلشیاکانی حزبوڵا لە باشوری بەغدا و سێ سەرکردە و چەند ئەندامێکیان دەستگیرکرد. زیاتر بخوێنەوە: شارەزایەکی ئەمنی: هیچ دەستگیرکراوێکی ئۆپراسیۆنەکەى شەوی ڕابردووی سەر حەشد ئازاد نەکراوە

 

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای نیوزی عەرەبی ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سەر میلشیا چەکدارەکان لە ناوچەى دۆرەى بەغدا کە تێیدا 14 چەکدار دەستگیرکران و چەند سەکۆیەکی هەڵدانی موشەکیش دەستی بەسەرداگیرا ئامانجی لێی "گەڕاندنەوەى شکۆی دەوڵەتی عێراقییە."

 

دەشڵێت، "ڕێگە بە دروستکردنی ئاژاوە و پشێویی نادەین لە عێراق، یاسا جێبەجێ دەکرێت و ڕێگە بە هیچ کردەیەک نادەین شکۆی دەوڵەت لەکەدار بکات."

 

وتیشی، ئەوانەى دەستگیرکراون سەرجەمیان عێراقین و هیچ بیانییەکیان تێدا نییە، هیشتاش دەستگیرکراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.