گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایش چالاکوان و ڕۆژنامەنوسێکی شێلادزێی لە ماڵەکەى خۆیدا دەستگیرکرد

2020.06.27 - 14:19
ئاسایش چالاکوان و ڕۆژنامەنوسێکی شێلادزێی لە ماڵەکەى خۆیدا دەستگیرکرد

ناس کورد-

ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایش لە شێلادزێ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی قەهرەمان شوکری، ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی و دەستگیریان کرد.

 

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، دەوروبەری کاتژمێری 11ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 27ی حوزەیرانی 2020، بەبێ هیچ ڕونکردنەوە و ئاگادارکردنەوەیەک، ئاسایش قەهرەمانیان دەستگیرکردووە و نازانرێت بەرەو کوێ براوە.

 

وتیشی، قەهرەمان کوڕی شوکری ڕێکانییە کە ئەویش چالاک و ڕۆژنامەوان بوو، ڕۆژی 1ی کانونی یەکەمی 2016 تەرمەکەى لە گوندێکی ئامێدی دۆزرایەوە و مردنەکەى هێشتا گومانی لەسەرە.