گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

2020.06.27 - 12:46
دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

ناس کورد-

سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ڕۆژی دووشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

هەرچەندە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمان هیچ ئاماژەیەکی بە کارنامەى دانیشتنەکە نەکردووە، بەڵام پێشتر ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمان ڕایگەیاند، یەکەم دانیشتنی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە بڕین و نەدانی موچەی فەرمانبەران و داوای ڕونکردنەوە لە حکومەت دەکەن.

 

ئەوە یەکەم کۆبوونەوەى پەرلەمانی کوردستان دەبێت دوای ئەوەى ڕۆژی 7ی ئایاری 2020، لە دانیشتنێکدا بە ئامادەیی جێگر و سکرتێری سەرۆکى پەرلەمان و فراکسیۆنى پارتی و پێکهاتەکان، پارێزبەندی لە سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنى کۆمەڵی ئیسلامی سەنرایەوە، کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرۆکى پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و نەوەى نوێ و یەکگرتوو و سەربەخۆ و سەردەمەوە بایکۆت کرا.

 

لەو کاتەوە دانیشتنەکانی پەرلەمان تاڕادەیەک پەکی کەوت، دواتر کاتێک ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمان نوسراوی دەرکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەى هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، دۆخەکە هێندەى تر ئاڵۆز بوو.

 

هۆکارێکی تری پەککەوتنی دانیشتنەکەکان دەستنیشانکردنی چەند حاڵەتێکی نەخۆشی کۆرۆنابوو لەناو پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەماندا، بەهۆیەوە بۆ ماوەى دوو هەفتە تەواوی کارەکانی پەرلەمان ڕاگیران و ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو دەستی پێکردەوە.