گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خشتەى دابەشکردنی موچەى وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنرا

2020.06.27 - 11:51
خشتەى دابەشکردنی موچەى وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان وادەى دابەشکردنى موچەى وەزارەتى پێشمەرگەى ڕاگەیاند.

 

 

بەپێی خشتەیەکى نوێی دابەشکردنى موچە، سبەی یەکشەممە (28/6/2020) موچەى مانگى دووى دیوان و لیواکانى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

 

هەروەها رۆژى سێشەممە (30/6/2020) موچەى یەکەکانى حەفتا و هەشتاى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتى دارایی موچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشدەکات، وەک یەکەم وەزارەت کە موچەى مانگى شوباتى ئەمساڵى پێدەدرێت.

 

دابەشکردنى موچە بەپێی سیستەمى نوێی موچەیە دواى ئەوەى حکومەتى هەرێم بڕیاریدا 21%ى بودجەى وەزارەتەکان بۆ دابەشکردنى موچە ببڕێت.